به‌یاننامه‌ی رێكخراوی یونسكۆ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك
وێستگه نیوزـ
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، رێكخراوی یونێسکۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر به‌ڵێنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی بۆ ڕێزگرتن له فره‌زمانی و جۆراوجۆری زمانه‌کان. "زمانه‌کان بیڕوڕا و پێناسه‌ی ئێمه پێک دێنن و ئێمه‌ش له ڕێگای زمانه‌وه خۆمان ده‌رده‌بڕین."
له به‌یاننامه‌كه‌دا، رێكخراوی یونسكۆ باس له‌وه ده‌كات كه "بێ ڕێزگرتن له جۆراوجۆری زمانه‌کان که ڕێگا بۆ تێگه‌یشتنی گونجاو له هه‌موو کۆلتووره‌کان ده‌کاته‌وه، هیچ وتوێژێکی ڕاسته‌قینه و هاوکارییه‌کی به کارهاتووی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک نایێت."
ده‌شڵێت: "گه‌یشتن به به جۆراوجۆری زمانی ده‌توانێت هه‌ستی وردبینی و تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه له نێو مرۆڤ دا زیندوو بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش، فێر بوونی زمانه‌کان هاوکات به‌ڵێینیه‌که بۆ داهێنان و خوڵقاندن.
رێخراوی یونسكۆ پێی وایه "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک که ئه‌مساڵ تایبه‌ته به په‌روه‌رده‌ی چه‌ند زمان، هه‌لێکیشه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی پایه‌دار و به تایبه‌تی ئامانجی چواره‌می به‌رنامه‌ی گه‌شه پێدانی پایه‌دار بۆ "مسۆگه‌ر کردنی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌مووان به په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه و تایبه‌تمه‌ند و بره‌وپێدانی خوێندنی تا سه‌ر."
په‌روه‌رده و زانیاری به زمانی دایک بێ ئه‌ملاوئه‌ولا پێویسته بۆ باشترکردنی ره‌وتی په‌روه‌رده و په‌ره‌پێدانی به‌ڵێنی و باوه‌ڕبه‌خۆ که هانده‌ری هه‌ره گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنن.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی یونسكۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: "ژیان و بوونی ئێمه به زمان به‌ستراوه‌ته‌وه. کۆلتووره‌کان، بیر‌و ڕاکان، هه‌سته‌کان و ته‌نانه‌ت ئامانجه‌کانی ئێمه بۆ جیهانێکی باشتر له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له زمانێکی تایبه‌ت و به ووشه گه‌لێکی تایبه‌ته‌وه ده‌رده‌که‌ون، ئه‌م زمانانه هه‌ڵگری به‌هاکان و شێوه ڕوانینێک بۆ جیهانن که مانای مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. به‌هادان به ئه‌م زمانانه کۆمه‌ڵێک داهاتوو ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ستمان و وزه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به ئه‌و داهاتووه به ئێمه ده‌به‌خشن."
ده‌شڵێت: "به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه من داوا ده‌که‌م وزه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی چه‌ند زمانه له هه‌موو جێگایه‌کدا، له سیسته‌می په‌روه‌رده و ئیدارییه‌وه تا به‌رهه‌مه کولتورییه‌کان و میدیاییه‌کان و جیهانی ئینترنێت و بازرگانی پشتڕاست بکرێت و که‌ڵکی لێوه‌ربگێردرێت، باشتر وایه ئێمه به ئه‌وه بزانین چۆن له زمانه‌کان که که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی درووست‌کردنی داهاتوویه‌کی شیاوتر بۆ هه‌مووان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستمان، ڕێزبگرین."
PM:10:14:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت