بۆچی له‌كاتی سێكسدا ناوی خۆشه‌ویستی پێشوو ده‌هێنرێت
وێستگه نیوزـ
دركاندنی ناوی كه‌سی پێشوو له‌كاتی سه‌رجێگایی له‌بری ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئێستا له‌گه‌ڵی ده‌خه‌ویت، حاڵه‌تێكی روگیریی زۆر دروست ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه پزیشكێك به‌ناوی جیم فۆس روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و نامۆ نییه، به‌ڵكو شتێكی ئاساییه، چونكه "ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ ده‌گاته لوتكه‌ی چێژ وه‌رگرتن، رابردووی بیرده‌كه‌وێته‌وه كه وادیاره له رابردووش‌دا به‌هه‌مان حاڵه‌تدا تێپه‌ڕیووه و به‌سه‌ری هاتووه."
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه مرۆڤ ناتوانێت رێگه له مێشكی بگرێت و نه‌هێڵێت له‌كاتی سه‌رجێگاییدا یاده‌وه‌رییه سێكسیه‌كانی دیكه‌ی بیربخاته‌وه".
دركاندنی خۆشه‌ویستی پێشوو یان كه‌سی پێشووی ناو ژیان حاڵه‌تێكه كه كه‌سی به‌رامبه‌ر به سوكایه‌تی لێی تێده‌گات، به‌تایه‌ت له‌و كاته گه‌رموگوڕه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پزیشكه وای ده‌بینێت كه له سه‌رێكه‌وه ئه‌وه شتێكی باشه، چونكه دیاره پله‌ی نزیكبوونه‌وه و ئاوێته‌بوونی جه‌سته و حه‌زی ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌وه‌نده زۆره كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر ناوی ئه‌م كه‌سه‌ی ئێستا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی بهێنێت!
PM:11:41:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 17757
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت