سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕی سه‌ربازی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئێران رایگه‌یاند كه سوپای پاسدارانی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مانۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا هۆشداریی له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی تاران داوه.
عه‌مید محه‌مه‌د باكپور، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌ت به‌و سوپایه ئاشكرایكردووه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 11یه‌مین مانۆڕی سه‌ربازیی "پێغه‌مبه‌ری مه‌زن" ئه‌نجام ده‌درێت كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌وته‌ی باكپور، له رۆژی یه‌كه‌می مانۆڕه‌كه‌دا موشه‌كی نوێ له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئێران تاقیده‌كرێنه‌وه كه ئاستی پێكانیان ورده، بێئه‌وه‌ی جۆری موشه‌كه‌كه ئاشكرا بكات، وتیشی كه هه‌ر له رۆژانی مانۆڕه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ر تاقیده‌كرێنه‌وه.
له سه‌ره‌تای مانگی شوبات و له لوتكه‌ی ناوكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، ئێران مانۆڕی سه‌ربازیی سازكرد و تیایدا چه‌ند موشه‌كێكی تاقیكرده‌وه و له‌وكاته‌دا به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئێران رایانگه‌یاند كه ئه‌و مانۆڕه پیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی ئێرانه بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ك كه ئه‌مریكا له‌دژیان رایگه‌یاندووه.
PM:11:52:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2235
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت