بارزانی و یڵدرم كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و مه‌سعود بارزانی، له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونغ كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی شوباتی 2017، له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی میونغ-دا، بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ ده‌كرێن.
بارزانی كه به یاوه‌ری وه‌فدێكی حزبی و سه‌ربازی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه به‌ره‌و شاری میونغ-ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت، تا ئێستا دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌نجامداوه.
PM:02:40:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1246
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت