وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پۆسته و نامه‌كانی پێشمه‌رگه بێبه‌رامبه‌ر ده‌گوازێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌هۆی واژۆكردنی پڕۆتۆكۆڵێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاریدا كه پۆسته و نامه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌بێ به‌رامبه‌ر بگوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی شوباتی 2017، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به واژۆی مه‌ولود باوه‌مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، پڕۆتۆكۆڵێك واژۆكرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه چیتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه پاره له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌رناگرێت بۆ گه‌یاندنی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ شوێنی مه‌به‌ست.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مه‌ولود باوه‌مراد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: "له ئه‌مڕۆوه پڕۆتۆكۆڵه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و به‌بێ به‌رامبه‌ر پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گوازینه‌وه له‌یه‌كه و فه‌وجه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌رچه‌نده به‌بێ به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان بۆده‌كه‌ین و هه‌تا ته‌واوبوونی شه‌ڕ".
به‌پێی زانیارییه‌كان ساڵانه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن زیاتر له 15 ملیۆن دینارییان ده‌ستكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه داهاتی ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌شت ملیار و 347 ملیۆن و 519 هه‌زار و 236 دینار بووه.
له‌به‌رامبه‌ردا خه‌رجیه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌هه‌مان ساڵدا 62 ملیار و 598 ملیۆن و 457 هه‌زار و 539 دینار بووه.
PM:03:04:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1225
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت