پۆلیسی گه‌رمیان چوار كه‌سی له‌كاتی ده‌رهێنانی شوێنه‌واردا ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، چوار كه‌سیان به‌تاوانی ده‌رهێنانی شوێنه‌وار ده‌ستگیركردووه، له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن.
رائید عه‌لی جه‌مال، قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له لایه‌ن هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه، توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی مه‌یدانه‌وه له شاخی سه‌رته‌كی به‌مۆ چواركه‌س ده‌ستگیربكرێن، كه سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی شوێنه‌واری مێژووبوون".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئه‌و چوار كه‌سه چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوویان پێ بووه تایبه‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وار".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت: "له ئێستادا ئه‌و كه‌سانه به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رن و لێكۆڵینه‌وهش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی شوێنه‌واری گه‌رمیان مێژووی ئه‌و ئاسه‌وارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆچه‌ندین ساڵ پێش زاین.
PM:03:51:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1181
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت