په‌یامێكی سه‌ربازی له‌ناو كڵاشینکۆفێکدا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری بریدنیسترۆفیه-ی مۆڵدۆڤیا په‌یامێكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانی بۆ ئه‌فغانستان ئاشكراكرد كه له قۆناغی تفه‌نگێكی كڵاشینكۆفدا شاردرابووه‌وه.
په‌یامه‌كه بۆ رۆژی 23ی حوزه‌یرانی 1983ی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ناو قۆناغی تفه‌نگێكی كڵاشینكۆف له جۆری AK47 بووه و ئێستا سه‌ربازانی ئه‌و كۆماری بریدنیسترۆفیه-ی مۆڵدۆڤیا، كه كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆی سۆڤیه‌تی جارانە و یه‌كلایه سەربەخۆیی خۆی راگەیاندووە، به‌كاری ده‌هێنن.
له په‌یامه‌كه‌دا كه به "په‌یامێكی زه‌لیلانه" وه‌سف ده‌كرێت و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ره‌وانه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستانی كردووه و واژووی دوو ئه‌فسه‌ر به پله‌كانی موقه‌ده‌م و نه‌قیب و ناوه‌كانی یاكۆڤینكۆ و گۆزلۆتین له‌سه‌ره، به‌رپرسانی ئه‌و یه‌كێتییه نوسیویانه: "ئێمه گه‌مارۆ دراوین، ئه‌وه‌ی ئه‌م تفه‌نگه‌ی دۆزییه‌وه زانیاریی نهێنیی تێدایه بۆ ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
PM:04:47:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت