وه‌زیری نه‌وتی عیراق: یه‌ده‌گی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ 153 ملیار به‌رمیل


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه‌ یه‌ده‌نگی نه‌وت له‌ عیراقدا بۆ 153 ملیار به‌رمیل زیادی كردووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڵاوكرده‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ مه‌زه‌نده‌كانی پێشوو، ئێستا یه‌ده‌گی نه‌وتی عیراق بۆ 153 ملیار به‌رمیل زیادی كردووه‌ كه‌ له‌ رابردوودا 143 ملیار بووه‌.

وتیشی كه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌نیازه‌ داوا له‌ رێكخراوی ئۆپیك بكات چیتر پشت به‌و ژماره‌ نوێه‌ بۆ ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی عیراق ببه‌ستێت.

به‌وته‌ی لعێبی، چالاكییه‌كانی گه‌ڕانی به‌دوای نه‌وت له‌ حه‌وت بیره‌ نه‌وتی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، هاوكار بوون بۆ زیادكردنی 10 ملیار به‌رمیل نه‌وت بۆ سه‌ر یه‌ده‌گی نه‌وتی عیراق.


PM:04:53:19/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت