كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزی پێشمه‌رگه بكه‌نه بنه‌ما بۆ ئاشته‌وایی
وێستگه‌نیوز -
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه سیمبولی ئازایه‌تی و قاره‌مانی گه‌لی كورده، هیواشی خواست كه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزی پێشمه‌رگه بكه‌نه بنه‌ما بۆ ئاشته‌وایی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چاوی كه‌وت به فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی دوو و به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌ییه‌كه.
له دیدارێكدا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی باسی له قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه سیمبولی ئازایه‌تی و گیانفیدایی گه‌لی كورده و نموونه‌ی خه‌باتی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه له‌دژی تیرۆر".
لای خۆیانه‌وه فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه سوپاسی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیان كرد و ڕایانگه‌یاند كه به‌شداری و ئاماده‌بوونی هه‌میشه‌یی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له سه‌نگه‌ره‌كان وره ده‌به‌خشێته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌كۆتاییدا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی هیوای خواست هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیزی پێشمه‌رگه بكه‌نه بنه‌ما بۆ ئاشته‌وایی.
PM:07:12:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1573
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت