بۆ چونه‌ناو ئاهه‌نگێك "فێڵێكی شه‌یتانی"ی كرد
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی به‌ریتانی په‌نای بۆ فێڵێك برد كه ئه‌وه‌نده لێزانانه بووه به "فێڵی شه‌یتانی" ناونراوه و به‌هۆیه‌شه‌وه توانی بچێته ئاهه‌نگێك كه كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه.
ئاده‌م بۆید گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی به‌ریتانییه كه ده‌ستكاریی ئه‌كاونتی باندی موزیك-ی شیرلۆكس له پێگه‌ی ویكیپیدیا كردووه و وای پیشانداوه كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ئه‌ندامانی بانده‌كه.
دوای ئه‌و ده‌ستكاری و گۆڕانكارییه، گه‌نجه فیڵبازه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه یه‌كسه‌ر رێگه‌ی پێدراوه بچێته به‌شی كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌یره بابه‌تی دزه‌كردنه‌كه نییه، چونكه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه رویدا، له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه گه‌نجه‌كه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی وێنه‌گره‌كان و بێزاربوونی لێیان، شوێنی تایبه‌تی كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی پێخۆش نه‌بووه و بڕیاریداوه بچێته‌وه ناو خه‌ڵكه ئاساییه‌كه تا چێژ له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌و بانده وه‌ربگرێت.
PM:08:36:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت