به‌بێ ماكیاجیش هه‌ر دڵڕفێنه
وێستگه نیوزـ
ماهلاغا جابری، خانمه نمایشكاری به ره‌گه‌ز ئێرانی ناوبانگێكی زۆری له جیهانی عه‌ره‌بیدابه‌هۆی جوانییه‌كه‌ی په‌یدا كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له رۆژنامه جیهانییه‌كانیش به "جوانترین كچی سه‌رزه‌وی"ی ناو ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردووه له ئینستاگرام سێ ملیۆن هه‌واداری هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای جۆراوجۆریی ستایڵی ماهلاغا جابری، ئه‌و خانمه ماكیاجێكی جیاوازیشی هه‌یه كه له خانمانی دیكه جیادی ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی سپیڕیی له ستایل و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌رگرتبێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار ماكیاجه‌كه‌ی جابری ئاسایی و دوباره بێت، چونكه له زۆربه‌ی وێنه‌كانیدا پشت به یه‌ك ره‌نگی پشتی چاو ده‌به‌ستێت كه له‌گه‌ڵ پێستی خۆیدا بگونجێت.
ماهلاغا كه دورده‌بێت له چاوی كامێرا‌كان، تازه‌گه‌ری له ماكیاجه تایبه‌ته‌كه‌ی رۆژانه‌ی خۆیدا ناكات، هه‌ربۆیه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خانمه سوراوێك ده‌كات كه نزیك بێت له‌و ئه‌ساسه‌ی بۆ پێستی ده‌موچاوی ده‌كات، ئه‌وه‌ی له وێنه‌كانی جوانترین كچی جیهان وردبێته‌وه، تێبینیی ئه‌وه ده‌كات كه پشت چاوی به ره‌نگی پرته‌قاڵیی كاڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خانمه ئه‌و ره‌نگه‌ی لا په‌سه‌نده.
ئه‌م خانمه وا راهاتووه كه پێستی بداته به‌ر تیشكی خۆر، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه فشاری ده‌رونیی دێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش له‌و كۆمێنتانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كانی ئینستاگرام داویه‌تی، له وه‌ڵامێكیشدا بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جوانییه‌كه‌ی پشتی به ماكیاج به‌ستووه، جوانترین كچی سه‌ر زه‌وی به چه‌ندین وێنی بێ ماكیاجه‌وه ده‌ركه‌وتووه تا ببیسه‌لمێنێت چه‌ند جوان و سه‌رنجڕاكێشه.
ماهلاغا جابری روخسارێكی هه‌یه كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌ر بێت له هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌مدواییه‌دا ببێته جێی سه‌رنجی جیهانی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌م خانمه‌ش به‌بێ ماكیاج ببینێت هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی به ماكیاجه‌وه ناكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پێی بوتوێت "جوانتری كچی سه‌ر زه‌وی".
تێبینی وێنەی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم بکە و بزانە بە بێ ماکیاج چۆنە:
PM:09:31:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 40009
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت