به‌ڤیدیۆ..به‌هێزترین لێزه‌ری جیهان تاقیكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
زانایانی چیك و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه له نزیك پراگ-ی پایته‌ختی چیك جۆره لێزه‌رێكیان تاقیكرده‌وه كه به به‌هێزترین لێزه‌ری جیهان داده‌نرێت.
تاقیكردنه‌وه‌كه رۆژی پێنجه‌شممه‌ی رابردوو 16ی شوباتی 2017 كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه لێزه‌ره‌كه 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و لێزه‌ره به‌هێزتره كه ئێستا به‌كار ده‌هێنرێت، كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمێك له 280 زانا و ته‌كنیككار له ناوه‌ندی به‌ریتانیی تایبه‌ت به لێزه‌ر و رێكخراوی توێژینه‌وه و دیزاینی چیكه‌وه به‌هاوبه‌شی كراوه.
ئه‌نتۆنیۆ لۆچاونیتی، سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و لێزه‌ره گه‌وره‌ترین وزه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌چاو رابردوودا به‌رزترین توانای ده‌بێت.
كێشی ئامێری لێزه‌ره‌كه به‌ناوی "بیۆفۆج" نزیكه‌ی 20 تۆنه و نرخی ئێستای 44 ملیۆن یۆریه، سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ش ئاشكرایكردووه كه ئه‌م لێزه‌ره له بواری توێژینه‌وه و پیشه‌سازیی چه‌ندین كه‌رتی جۆراوجۆردا توانای باشی ده‌بێت.
PM:09:57:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2411
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت