خانمه هونه‌رمه‌ندێكی هندی رفێندرا و لاقه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كرا
وێستگه نیوز –
شه‌وی هه‌ینی رابردوو، دوای ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی فیلمه نوێكه‌ی و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، خانمه هونه‌رمه‌ندی هندی بهاڤانا له گه‌ڕه‌كی ئارناكولام له ویلایه‌تی كیرالا، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندرا و لاقه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Times of India" ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده لای پۆلیس سكاڵای تۆماركردووه و رایگه‌یاندووه كه شۆفێری پێشووی "مارتن" له‌نێو ئه‌و پیاوانه‌دا بووه كه به زه‌بری هێز چوونه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به‌كۆمه‌ڵ لاقه‌یان كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس رایانگه‌یاند كه شۆفێری ناوبراو كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی لای ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده كاریكردووه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا ده‌ستگیركراون.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بهاڤانا چه‌ند سه‌عاتێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه و دواتر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه له نزیك ماڵه‌كه‌ی به‌جێیان هێشتووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:05:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 9330
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت