بارزانی سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات
وێستگه نیوز –
بڕیاره مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات و له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
كه‌ناڵی كوردستان 24، بڵاویكرده‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه 21ی شوباتی 2017 مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌ردانی پاریس ده‌كات و له كۆشكی ئه‌لیزێ له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشوازی لێده‌كرێت.
سه‌ردانی بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا دوای به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دێت كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
له 2ی كانوونی دووه‌می 2017دا فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبوویه‌وه و دواتر له نزیكه‌وه بۆ بینینی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕی موسڵ سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
PM:10:40:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1397
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت