به‌وێنه... داعشه‌كان له زیندانی سلێمانی
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی ئاژانسێكی ئێرانی دوو چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش كه ده‌ست درێژییان كردووه‌ته سه‌ر سه‌دان ژن له زیندانێكی شاری سلێمانی-ن.
ئاژانسی "میهرنیوز"ی ئێرانی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی چه‌كدارانی داعشی له زیندان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "دوو چه‌كداری داعش كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر سه‌دان ژنی بێ تاوانی عێراقی ئێستا له زیندانی شاری سلێمانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی یاسا".
یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه پێشتر چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌نجام دابوو كه ناوی (عه‌مار حسێن)ه و له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری كه‌ركوك له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستگیركراون.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا عه‌مار ناوه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌ركرده و فه‌رمانده شه‌رعییه‌كانی داعش گڵۆپی سه‌وزیان بۆ خۆی و چه‌كداره‌كانی دیكه هه‌ڵكردووه چه‌ندیان بوێت ده‌ستدرێژیی سێكسی بكه‌نه سه‌ر كچانی ئێزدی و خانمانی دیكه، ده‌شڵێت كه ماڵ به ماڵی چه‌ندین شاری ژێر ده‌ستی داعش له عیراق گه‌ڕاوه و زیاترله 200 كچی ئێزدی و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی لاقه كردووه.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌یان لایه عه‌مار حسێن چه‌ندین تاوانی ده‌ستدرێژی و كوشتنی كردبێت، به‌ڵام به‌دیاریكراوی نازانن رێژه‌كه‌ی چه‌نده.
عه‌مار حسێن له دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه له‌وكاته‌وه‌ی له ساڵی 2013 په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی داعشه‌وه كردووه، 500 كه‌سی كوشتووه و ئه‌وه‌شی گێڕاوه‌ته‌وه كه چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌میره‌كانی ئه‌و رێكخراوه مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر كوشتن كردووه، چونكه له سه‌ره‌تادا سه‌خت بووه و بۆی و دواتر رۆژ به رۆژ كاره‌كه‌ی لا ئاسان بووه.
عه‌مار حسێن كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه، هیچ په‌شیمانییه‌كی له‌و كرده‌وانه‌ی پێوه دیار نه‌بووه و ئاشكرایكردووه كه له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه رێگای توندڕه‌ویی گرتووه‌ته‌به‌ر و ئه‌وه‌ش كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بووه، ئیمامی مزگه‌وتێكی ناوخۆی ناوچه‌كه‌ی بووه و دواتر په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه كردووه.
PM:11:16:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 10019
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت