12 ئه‌ندامی یه‌كگرتوو له ئاكرێ ده‌ستیان له حزبه‌كه‌یان كێشایه‌وه
وێستگه نیوز -
12 ئه‌ندامی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له قه‌زای ئاكرێ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، كه به‌رپرسی یه‌كگرتووشیان له‌و قه‌زایه‌دا له ناودایه.
ئه‌مڕۆ 19ی شوباتی 2017 تارق سورچی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 9ی ڕێكخستنی یه‌كگرتوو و و به‌رپرسی پێشووی لقی یه‌كگرتوو له قه‌زای ئاكرێ به دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ من و 11 ئه‌ندامی یه‌كگرتوو له ئاكرێ ده‌ستمان له‌كار كێشایه‌وه".
تارق سورچی وتی: "له ناوماندا 4 كه‌سمان ئه‌ندامی لقی ئاكرێ و 7 كه‌سی تریش كادرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی هزری و سیاسی له ناو یه‌كگرتوودا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سانه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له شاری هه‌ولێر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كگرتوو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یانی قبوڵ كردووه یان نا، تارق سورچی وتی: "ئێمه له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان چاوه‌ڕێی ڕازیی بوون یان ناڕازیبوونی یه‌كگرتوو ناكه‌ین".
لای خۆیه‌وه شڤان محه‌مه‌د سه‌لیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ی یه‌كگرتوو له ئاكرێ به ئێن ئاڕ تیی ڕاگه‌یاند "ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگه ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییان به یه‌كگرتووه نه‌ماوه. هه‌م بۆچوونیان و هه‌میش سیاسه‌تیان جیاوازه له یه‌كگرتوو".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ی یه‌كگرتوو له ئاكرێ ئه‌وه‌شی وت" "ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی نه‌كردووه‌ته سه‌ر یه‌كگرتوو و ماوه‌یه‌كیشه به یه‌كگرتوو حساب ناكرێن".
PM:11:52:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6753
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت