باندێكی دزیكردن ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی باندێكی له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "باندێكی دزیكردن كه پێكهاتوون له (۷) كه‌س و سه‌رجه‌میان نه‌وجه‌وانن و هیچ یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه ته‌مه‌نی (۱۸) ساڵی ته‌واو نه‌كردووه ده‌ستگیر كران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌شێكیان دانیان ناوه به دزیكردنی ژماره‌یه‌ك په‌له‌وه‌ر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ئامێری ده‌نگی و سۆپا له ناو مزگه‌وته‌كاندا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "رێكاری یاسایی له دژیان گیراوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
AM:08:29:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1713
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت