ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه، تیایدا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2016 راگه‌یه‌ندرا.
له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 به‌م جۆره ده‌ستپێده‌كات:
1- رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
2- رۆژی دووشه‌ممه 20ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
3- رۆژی سێشه‌ممه 21ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
4- رۆژی چوارشه‌ممه 22ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
5- رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.
6- رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ
- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
- وه‌زاره‌تی پلان دانان
- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
7- رۆژی دووشه‌ممه 27ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی كاره‌با
- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
- دیوانی چاودێری دارایی
- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
- ده‌سته‌ی ژینگه
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
- ده‌زگای مین
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
8- رۆژی سێشه‌ممه 28ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
- وه‌زاره‌تی داد
- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
-ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئازاری2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 2ی ئازاری2017، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:36:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4611
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت