گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی كوژرانی برای سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
كامێراكانی چاودێری له فڕۆكه‌خانه‌ی كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا ساتی كوژرانی كیم جۆنگ نام زڕبرای كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكووریان به ژه‌هر تۆماركرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه زۆر روون نییه، دوو ئافره‌ت ده‌ركه‌وتوون كه له كیم جۆنگ نام نزیك ده‌بنه‌وه و زۆر به‌خێرایی رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ساتی رۆشتنی كیم جۆنگ نام بۆ لای به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه بۆ سكاڵاكردنی له‌سه‌ر رووداوه‌كه تۆماركراوه كه ئاماژه بۆ ده‌مووچاوی ده‌كات و چۆن شتێكی پیادا كراوه.
رۆژی دووشه‌ممهی رابردوو كیم جۆنگ نام زڕبرای سه‌رۆكی كۆریای باكوور له فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختی مالیزیا تیرۆر كرا و به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی فریاگوزارییان بۆ كردووه ماده‌ی ژه‌هراوی بۆ هه‌ڵدراوه.
تا به‌یانی رۆژی شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر كرد كه یه‌كیان پیاوێكه و به‌گوێره ناسنامه‌كه‌ی ناوی ری جۆن چول-ه و ته‌مه‌نی 46 ساڵه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كیم جۆنگ نام كوڕه گه‌وره‌ی كیم جۆنگ ئیل، سه‌رۆكی كۆچكردووی كۆریای باكور و زڕبرای كیم جۆنگ ئون-ی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته له دایكبووی 13ی ئایاری 1973یه و له نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2001 وا ته‌ماشای ده‌كرا كه جێگره‌وه‌ی باوكی بێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاب-ی كوریای باشور، جۆنگ نام له ده‌ره‌وه‌ی چواچێوه‌ی هاوسه‌رگیری و له یه‌كێك له دۆسته‌كانی باوكی به‌ناوی سۆنگ های ریم له‌دایكبووه كه خانمه ئه‌كته‌رێكی له‌دایكبووی كۆریای باشوره و له مۆسكۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیاش ئاشكرایكردووه كه له‌وكاته‌وه‌ی جانگ سۆنگ تیك-ی مێردی پوری كوژراوه، كیم جۆنگ نام، كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كۆریای باكور بوو، خۆی شاردووه‌ته‌وه.
چیرۆكی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی نام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2001، كه نام هه‌وڵێكی زۆری دا به پاسپۆرتی ساخته بچێته ژاپۆن تا سه‌ردانی دیزنی لاند له‌و وڵاته بكات، ئیتر باوكی له‌به‌رچاوی كه‌وت و چیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌ده‌كرد كه جێگه‌ی بگرێته‌وه، له‌وكاته‌شه‌وه كیم چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ماكاو-ی سه‌ربه چین نیشته‌جێ بوو.
ساڵی 2010 كیم جۆنگ ئون-ی برا بچوكی كرا به سه‌رۆكی وڵات و برا گه‌وره‌كه‌شی له مه‌نفاوه ده‌ستیكرد به ره‌خنه‌گرتن له بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و داوای چاكسازیی سیاسیی كرد.
جۆنگ نام به‌وه ناسرابوو كه پشتیوانی له چاكسازیكردن له وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات و به رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆنیی راگه‌یاندبوو كه دژی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كییه له‌نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا.
AM:09:48:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 9612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت