وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری عیراق به سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
جه‌یمس ماتیس به‌ر له گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سوپای ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وتدا له عیراق نییه.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاند كه باشتر بوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نه‌وتی ئه‌مریكای ببردایه تا نه‌كه‌وتایه‌ته ده‌ستی رێكخراوی داعش.
جه‌یمس ماتیس بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس كه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ به‌غدا یاوه‌ری بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مریكا بۆ ده‌ستخستنی نه‌وت و غاز پاره ده‌دات و پێموایه له ئاینده‌شدا به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام ده‌بین".
AM:10:39:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت