هه‌ڵكه‌وت زاهیر تێستی ده‌كات
وێستگه نیوز –
ھونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ر ھه‌ڵكه‌وت زاھیر رایگه‌یاند كه خانمێكی عه‌ره‌ب له لوبنانه‌وه ھاتووه بۆ لای تا كاری ھونه‌ریی بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه كه ئه‌و كاره بكات و تێستی ده‌كات.
ھه‌ڵكه‌وت زاھیر رایگه‌یاند كه خانمێكی لوبنانی به ناوی (روزه) له لوبنانه‌وه ھاتووه بۆ ھه‌ولێر تا چاوی به ئه‌و بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری ھونه‌ریی بۆ بكات و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش گفتوگۆیان كردووه.
ھه‌ڵكه‌وت زاھیر بۆ "ئاژانس" وتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا ھه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خانمه بۆ خۆی ھاتووه‌ته لام و منیش تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه كه كاری بۆ ده‌كه‌م یاخود نا، چونكه به‌ر له‌وه ده‌بێت تێستی ده‌نگی بۆ بكه‌م كه ئایا تا چه‌ند بۆ كاری ھونه‌ری و گۆرانی وتن گونجاوه".
وتیشی: "ھه‌ركات بڕیارم دا كاری بۆ بكه‌م ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی به‌رھه‌می بۆ تۆمار ده‌كه‌م".
پێشتریش ھه‌ڵكه‌وت زاھیر له‌گه‌ڵ چه‌ندین ھونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب كاری ھونه‌ریی ئه‌نجام داوه.
AM:11:25:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 13353
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت