یڵدرم: بەبێ پەیەدە به‌شداری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه ده‌كه‌ین
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، شێوازی ئه‌وان له ئه‌لباب چۆن بووه له ره‌قه‌ش وا ده‌بێت و هێزه‌كانیان هاوكاری له سوپای ئازادی سوریا ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا هێزی سه‌ربازیمان هاوكاریی سوپای سووریای ئازاد ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه".
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له دواین رۆژی 53یه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی میونخدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
یڵدرم وتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌یه‌په‌گه و په‌كه‌كه كه به‌ئامۆزای په‌كه‌كه ناوده‌برێن و ئێمه به‌هه‌مان شتیان ده‌زانین، كارێكی دروست نییه، كارێكی دروست نییه به رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌وڵی له‌ناوبردنی رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه بدرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌م كاره به‌جۆرێك به‌ڕێوه‌ببرێت كه له هاوپه‌یمانی ستراتیژی و ناتۆ بوه‌شێته‌وه، پێم وایه ئه‌وانیش ره‌چاوی ئه‌م هه‌ستیارییه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، راشیگه‌یاند، بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، فه‌تحوڵا گوله‌نیشیان تاوتوێكردووه و وتی: "رایانگه‌یاند كه بابه‌ته‌كه یاساییه، به‌ڵام به‌شێوازێكی گونجاو له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كانیان تاوتوێی ده‌كه‌ن، ئه‌مه دۆخێكی نوێی بۆ ئێمه، ده‌سه‌ڵاتی پێشوو ده‌یوت ئه‌مه كاری دادگایه و له‌كۆڵی خۆی ده‌كرده‌وه. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا تێگه‌یشتنێكی نوێ هه‌یه، منیش پێم راگه‌یاندن تا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، توركه‌كان له‌باره‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌رێنی بیرناكه‌نه‌وه و پێویسته هه‌نگاوێك بنرێت بۆ به‌ئه‌رێنیكردنی بیركردنه‌وه‌كانمان".
بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا وتی: "دوای ئه‌لباب-یش ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشین، به‌ڵام به‌مه‌رجێك رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌شداری نه‌كه‌ن، پێم وایه ئه‌مه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و بڕیارێك ده‌ده‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌شداریپێكردنی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا وتی: "من بۆچوونێكی له‌و جۆره‌م نییه، ئه‌وان له قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندندان، پێویسته ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینین، نیازی ئێمه له‌باره‌ی مه‌نبجه‌وه روونه، پێویسته مه‌نبج له په‌یه‌ده پاكبكرێته‌وه، ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌تی داعشدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئه‌مریكا له‌وباره‌وه به‌ڵێنێكی به‌ئێمه دا، به‌ڵام نه‌یبرده‌سه‌ر".
له‌باره‌ی شێوازی به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، وتی: "شێوازی ئێمه له ئه‌لباب چۆن بووه له ره‌ققه‌ش وا ده‌بێت، له ناوچه‌كه‌كدا هێزی سه‌ربازیمان هاوكاریی سوپای سوریای ئازاد ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌وانیش پشتگیری بكه‌ن، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مریكا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه. پێی ده‌ڵێن 'نیو ده‌ی'، رۆژێكی نوێ".
سه‌باره‌ت به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه رایگه‌یاندبوو "ئێران مه‌ترسیی دروستكردووه بینالی یڵدرم وتی: "ته‌نها ئێران نییه، وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ن له ناوچه‌كه‌دا، ئامانج ئه‌وه‌یه نابێت له سووریادا، له عیراقدا هه‌ژموونی وڵاتانی دیكه هه‌بێت، ئامانج ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه سوورییه‌كان خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و حكومه‌ته‌كانیان خۆیان پێكیبهێنن".
وتیشی: "ئێران دراوسێی مێژوویی ئێمه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رز و نزمی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام لێره‌دا له بابه‌تێكدا ناڕازین، ئه‌گه‌ر لێره‌دا مه‌زهه‌ب بخرێته پێشه‌وه، ئه‌وا زیانی ده‌بێت. شه‌ڕی مه‌زهه‌بی له وڵاتێكی ئه‌ورووپایی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی، 12 ملیۆن كه‌س".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو نیگه‌رانن له‌و بابه‌ته؟ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، وتی: "به‌ڵێ ئه‌وان له رووی ئه‌منییه‌وه نیگه‌رانیان هه‌یه، به‌ڵام ئێران ده‌وڵه‌تێكه نه‌ریتی ریشه‌یی هه‌یه، چاوه‌ڕوانین هاوكاری بنیاتنه‌ربێت له‌باره‌ی ناوچه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیازی فراوانكردنی هه‌ژموونی هه‌بێت ئه‌وا نیگه‌ران ده‌بین".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی پێشنیازی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری فیدراڵی له سووریادا كه په‌یه‌ده ئه‌و پێشنیازه‌ی كردووه و، له مۆسكۆ كۆنفرانسی كوردیان رێكخستووه، وتی: "چ كۆنفرانسێك سازده‌كه‌ن با بیكه‌ن، به‌لای ئێمه‌وه په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستییه، پێویسته په‌یه‌ده و كورد له‌گه‌ڵ یه‌ك تێكه‌ڵ نه‌كرێن، كورد دانیشتوانی جێگیری سووریا‌ن، له سووریادا هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان مافی قسه كردنیان هه‌یه، ئێمه گرنگی به‌یه‌كپارچه‌یی خاك ده‌ده‌ین. نابێت په‌یه‌ده سوودمه‌ند بێت له‌و پشێویه‌ی هه‌یه، هێشتا دیار نییه كه له سوریادا حكومه‌ت چ مۆدێلێك ده‌بێت".
PM:12:27:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1462
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت