سوپای عیراق لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ و سەربازگەی غەزلانی نزیک دەبێتەوە


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
له‌ دووه‌م رۆژی قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، سوپای عیراق له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ئێستا شه‌ڕێكی قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ موسڵ به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م رۆژ قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌رده‌وامه‌.

وتیشی: "شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعشدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ داعش به‌رگرییه‌كی سه‌خت ده‌كات و چه‌ندین جۆر چه‌كی به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشڕه‌وی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاڕاسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ و گه‌وره‌ سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵ بكرێنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی وت: "له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ 17 گوند كۆنتڕۆڵكراون، یه‌كێك له‌ گونده‌كان ناوی ئه‌لبو سه‌یف-ه‌ كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سێ هه‌زار خێزانه‌".


PM:02:04:20/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 4777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو