"چه‌كه‌كۆكوژه‌كه"ی هیتله‌ر به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگه نیوز -
له زیادكردنێكی ئاشكرادا، ئامێرێكی ته‌له‌فۆنی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان كه به "چه‌كی كۆكوژ" ناسرابوو به 243 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
له ماڵی مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌لێكسانده‌ر له جیسابیك سیتی سه‌ربه ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا، ته‌له‌فۆنه سووره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كڕا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت و به‌شداری له زیادكردنه‌كه‌دا كردبوو.
ته‌له‌فۆنه‌كه كه له پشتیدا ناوی هیتله‌ر و سمبولی پارتی نازی له‌سه‌ر له زیادكردنه ئاشكراكه‌دا له 100 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستی پێكرد.
له پاش خۆكوشتنی هیتله‌ر له ساڵی 1945دا، ته‌له‌فۆنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای سۆڤیه‌ته‌وه له حه‌شارگه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیتله‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی به‌كارهێنابوو بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانی كوشتن، به‌رپرسانی ماڵی مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌لێكسانده‌ر، ناوی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان نابوو "چه‌كی كۆكوژ".
هێتله‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنه ره‌نگ سوره‌ی كه (له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌لیكترۆنی سیمنزی زه‌به‌لاحه‌وه دروستكراوه) بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كان بۆ ئه‌فسه‌رانی سوپاكه‌ی له كاتی شه‌ڕه‌كانی دووه‌مین جه‌نگی جیهانی بۆ خوێنڕشتنی زیاتر، به‌كارهێناوه.
ته‌له‌فۆنه‌كه كه له ژێر زه‌مینه‌كه‌ی (فۆهره‌ر) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دۆزراوه‌ته‌وه (باره‌گای تایبه‌تی و كۆتایی هێتله‌ر)، ئامرازێك بووه كه لێوه‌ی فه‌رمانی كردووه برای ژنه‌كه‌ی به تۆمه‌تی ناپاكی بكوژن.
ئه‌و ته‌له‌فۆنه كه نه‌خشه‌ی خاچێك و ناوی هێتله‌ری له‌سه‌رهه‌ڵكۆڵدراوه، له‌لایه‌ن عه‌مید راڵف راینه‌ر ئه‌فسه‌ری به‌ریتانییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م كه‌س بووه چووه‌ته نێو ژێرزه‌مینه‌كه‌ی هێتله‌ر له ساڵی 1945.
PM:02:34:20/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت