بەڤیدیۆ.. ئەنجەلینا جولی دوپشک و جاڵجاڵۆکە دەخوات


وێستگە نیوز -

ئەنجەلینا جولی ئەکتەری ناوداری ئەمەریکی لە کەمبۆدیا نیشانی منداڵەکانی دەدات کە چۆن دوپشک و جاڵجاڵۆکە ئامادە دەکرێن بۆ خواردن.

جولی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری بی بی بی لە کەمبۆدیا دوپشک و جاڵجاڵۆکە سوردەکاتەوە و دەیانخوات، هاوکات نیشانی هەر شەش منداڵەکەشی دەدات کە چۆن ئامادە دەکرێن بۆ خواردن.

جولی تەمەن ٤١ ساڵ دەڵێت، ئەم جۆرە خواردنانە بەشێکن لە ڕێجیم، هەروەها لەکاتی جەنگیشدا خەڵک کاتێک نزیکبوون لەوەی بمرن لە برسا، بەهۆی خواردنی ئەم جۆرە گیاندارانەوە زیندوو ماونەتەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، جولی ئامادەکردنی خواردنەکە نیشانی منداڵەکانی دەدات و لەکاتی خواردنیشیدا دەڵێت جوینی دوپشکەکە لە دەمدا سەختە.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا لەبارەی جیابوونەوەی لە براد پیتی ئەکتەری ئەمەریکی دەڵێت "نامەوێت زۆر باسی ئەو بابەتە بکەم، بەڵام ئەوە کاتێکی سەخت بوو، ئێمە هەر خێزانێک بووین و هەر واش دەبین".

جول و براد لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە  پێکەوە بوون و لە ساڵی ٢٠١٤ دا هاوسەرگیرییان کردووە، ساڵی ڕابروو ئەنجەلینا جولی بەڵگە و دۆکیۆمێنتی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ جیابوونەوە لە براد پیت پێشکەش کرد.

جولی لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئەمەریکا لەدایکبووە و لە ئێستادا خاوەنی پێنج کوڕ و کچێکە.



AM:11:04:21/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 5913 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو