سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان هاوسه‌ره‌كه‌ی كرده جێگری یه‌كه‌می
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لییڤ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌ستوور پێیداوه، میهره‌بان عه‌لییڤای هاوسه‌ری كرد به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار.
به‌گوێره‌ی هه‌مواركردنه نوێكانی ده‌ستووری ئازه‌ربایجان، سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی دانان و لابردنی جێگری یه‌كه‌م و جێگره‌كانی تری هه‌یه و له كاتی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی و حه‌سانه ده‌درێته جێگری یه‌كه‌می.
ئیلهام عه‌لییڤ له 2003ه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدایه و سه‌رۆكی حزبی ئازه‌ربایجانی نوێیه و كوڕی حه‌یده‌ر عه‌لییڤ سه‌رۆكی پێشووی ئازه‌ربایجانه كه پێشتر به‌شێك بوو له یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و له 2003دا و به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك كۆمار، كرا به سه‌رۆك وه‌زیران.
له 26ی ئه‌یلولی 2016دا ئازه‌ربایجان ده‌ستووری هه‌موار كرده‌وه و له راپرسییه‌كدا سه‌دا 86.6ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و به‌وپێیه‌ش پۆسته‌كانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك زیاد كرا.
میهره‌بان عه‌لییڤا له 2003ه‌وه خانمی یه‌كه‌می ئازه‌ربایجانه و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی حه‌یده‌ر عه‌لییڤه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر و به‌هێزی له ئازه‌ربایجان هه‌یه به‌وپێیه‌ی بۆ زیندووڕاگرتنی كلتووری سه‌رۆكی پێشوو و پشتیوانیكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی و خێرخوازی، دامه‌زراوه.
میهره‌بان كه پێشتری ناوی "نی باشییڤا"بوو، خۆی بۆ په‌رله‌مانی ئازه‌ربایجان كاندید كرد و سه‌ر به یه‌كێك له خێزانه به‌هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه و نه‌وه‌ی نووسه‌ری ئازه‌ری به‌ناوبانگ میر جه‌لال باشاییڤه و حافز باشاییڤی مامی یه‌كه‌م باڵیۆزی ئازه‌ربایجان بووه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. باوكیشی كه ناوی عارف باشاییڤه عه‌میدی ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی نیشتمانییه له باكۆ و عایده گیمنگۆلییڤای دایكی زانایه‌كی دیاری زمانه به‌تایبه‌ت له زمانی عه‌ره‌بیدا.
میهره‌بان عه‌لییڤا له ساڵی 1964 له‌دایك بووه و له 1981 خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو كرد و له 22ی كانوونی یه‌كه‌می 1983 له باكۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لییڤ ئه‌نجام دا و له زانكۆی ئازه‌ربایجانی پزیشكی درێژه‌ی به خوێندن دا و په‌یوه‌ندی كرد به ئه‌كادیمیانی سیشینۆڤی پزیشكی له مۆسكۆ و له 1988 خوێندنی ته‌واو كرد.
له 1988 تا 1992 میهره‌بان له په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی چاو كه سه‌ر به ئه‌كادیمیای روسی بۆ زانستی پزیشكییه و له‌لایه‌ن دكتۆر میخائیل كراسنۆڤ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، كاری كردووه.
میهره‌بان عه‌لییڤا وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی یۆنسكۆ ده‌ستنیشان كراوه و دوو كچی به‌ناوه‌كانی له‌یلا كه له 3ی ته‌مووزی 1985 له‌دایكبووه و ئاره‌زوو كه له 23ی كانوونی دووه‌می 1987 له‌دایك بووه و كوڕێكی به‌ناوی حه‌یده‌ر هه‌یه كه له 2ی ئابی 1997 له‌دایكبووه.
له‌یلای كچی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "باكۆ"یه كه خاوه‌نكاری ئازه‌ربایجانی- روسی ئاراس ئه‌لغارۆڤ بڵاویده‌كاته‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌مینی كوڕی كردووه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:06:00:21/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3585
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت