بۆ شیكاركردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه په‌نای بۆ پۆلیس برد
وێستگه نیوزـ
منداڵێكی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له فه‌یسبوكه‌وه داوای له پۆلیس كرد هاوكاریی بكات له شیكاركردنی هاوكێشه‌یه‌كی بیریكاریدا.
لینا دراپه‌ر، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییه له ولایه‌تی ئۆهایۆ-ی ئه‌مریكا و له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی ماڵه‌وه له وانه‌ی بریكاریدا، سه‌ری له‌شیكاركردنی هاوكێشه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه، هه‌ربۆیه له له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكه‌وه داوای له پۆلیسی ولایه‌ته كردووه هاوكاریی بكه‌ن.
پۆلیس به‌خۆشحاڵییه‌وه وه‌ڵامی لینا-ی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌ختی ئه‌و منداڵه وه‌ڵامه‌كه هه‌ڵه ده‌رچووه، لینا سه‌ره‌تا نامه‌یه‌كی بۆ لاپه‌ڕه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ی به‌ناوی و ماریۆن له فه‌یسبوك ناردووه، له‌بری پشتگوێخستنی داواكارییه‌كه‌ی، ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی گێربه‌ر وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و ویستویه‌تی هاوكاریی بكات.
لینا وتویه‌تی تێناگه‌م [8+29] x 15 ده‌كاته چه‌ند، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش پێی وتووه كه سه‌ره‌تا دوو ژماره‌كه‌ی ناو كه‌وانه‌كه كۆ بكاته‌وه كه ده‌كاته 37 و پاشان له ژماره 15ی بدات، ئینجا منداڵه‌كه وتویه‌تی ئه‌ی ئه‌مه چۆن شیكار بكه‌م: (90+27) + (29+15) x 2، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش ژماره‌كانی ناو هه‌ردوو كه‌وانه‌كه كۆبكه‌ره‌وه و پاشان له ژماره 2ی بده‌ن.
زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئه‌م گفتوگۆیه‌یان بینیووه، وتویانه كه هه‌رچه‌نده پۆلیس هاوكاریی ئه‌و كچه 10 ساڵه‌ی كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ڵه بووه، له راستیدا ده‌بێت ژماره‌ی ناو كه‌وانه‌ی دووه‌م كۆبكرێته‌وه و له ژماره 15 بدرێت و پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌وانه‌ی یه‌كه‌م كۆبكرێته‌وه.
گفتوگۆی لینا و ئەفسەرەکە
لینا
ئەو ئەفسەرەی ویستی هاوکاریی لینا بکات بەڵام وەڵامەکەی هەڵە دەرچوو
PM:07:30:21/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3423
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت