ئه‌گه‌ر ژنه داعشێك توڕه بێت چی ده‌كات؟
وێستگه نیوزـ
خانمێكی سوری له‌به‌رده‌م سنوربه‌زاندنی ژنێكی ناو دیوانی حه‌سبه-ی سه‌ربه رێكخراوی داعش خۆی نه‌گرت و به‌رپه‌رچی دایه‌وه، ئه‌ویش "پێستی خانمه سورییه‌كه‌ی داماڵی".
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به په‌یامنێری سایتی سپۆتینك-ی روسیای راگه‌یاندووه كه له شاری ئه‌لبوكه‌مال-ی سوریا كه له قه‌زای قائیم-ی سنوری عیراقه‌وه نزیكه، ژنه داعشێكی سه‌ربه دیوانی حه‌سبه (كه گروپێكی ژنانی تایبه‌ت به پۆلیسی ئادابی سه‌ربه داعشه)، به رووی خانمێكی سوریدا قیژاندووه‌یه‌تی و داوای لێكردووه چاوی داپۆشێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ژنه داعشه‌كه به توڕه‌یی وتویه‌تی: "چاوت داپۆشه"، خانمه سورییه‌كه‌ش به‌رویدا ته‌قیوه‌ته‌وه و پێی وتووه: "بڕۆره‌وه بۆ مه‌غریب، ئێمه ئه‌هلی ئایینین"، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست بێت، هه‌ربۆیه ژنه داعشه‌كه به ئامێره لاسلكییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به دیوانی حه‌سبه‌وه كردووه و داوای هاوكاریی كردووه.
دوای گه‌یشتنی ئۆتۆمبیلی حه‌سبه، ژنه داعشه‌كه، خانمه سورییه‌كه و كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و به به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه، نزیكه‌ی 300 جه‌ڵتی له‌و خانه داوه و له‌وكاته‌شدا كه به ته‌وره گه‌وره‌كه‌شی پێسی پشت و شانی داماڵیووه، به خانمه سورییه‌كه‌ی وتووه: "ده‌بیته په‌ند بۆ ژنانی خه‌لافه‌ت".
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌وه‌ی ژنه داعشه‌كان له توندوتیژی و خوێنڕشتن ده‌یكه‌ن، هیچی كه‌متر نییه له‌وه‌ی سه‌ركرده پیاوه‌كانی ناو ئه‌و رێكخراوه ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له سوریا و عیراق كردوویانه.
PM:10:51:21/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت