نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
هه‌ژان ئاتش، خانمه گۆرانیبێژی كوردی باكور كه ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵه له باشوری كوردستان ده‌ژی له به‌رنامه‌ی لایك مه‌گه‌زین له كه‌ناڵی نێت تیڤی، وا به‌شداریی له به‌رنامه‌كه كردووه كه پێشكه‌شكاره‌كه ئازاد بێت چ پرسیارێكی لێ ده‌كات بیكات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی كردووه، ئه‌و خانمه وتی: "بۆ خۆت نابینی چه‌ندم كردووه؟"، پێشكه‌شكاره‌كه‌ش ده‌ڵێـت كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان زیاتر له روخساریدایه، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌ش وتویه‌تی كه له لوت و لێویدا كردوویه‌تی و ده‌رزی به‌كارده‌هێنێت و دواجار ده‌ڵێت كه مانگی دووجار ده‌چێته لای پزیشك بۆ كاری بۆتۆكس.
هه‌ژان ئاتش ده‌ڵێت كه زۆر حه‌زی به نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه و له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كوێی دیكه كردووه؟ ئه‌و خانمه‌ش ده‌ڵێت كه "ئه‌مه چییه ئه‌م پرسیارانه؟" پیشكه‌شكاره‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌مانه پرسیاری خه‌ڵكن.
هه‌ر له میانی به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ژان ئاتش تا حه‌وت بۆ هه‌شت نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ژمێرێت كه بۆ چاو و برژانگ و برۆ و نینۆك و ته‌نانه‌ت سنگیشی كردووه.
AM:12:02:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 33741
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت