ئه‌و داعشه خۆكوژه‌ی بە یه‌ك ملیۆن پاوه‌ن قه‌ره‌بوو کرایەوە
وێستگه نیوزـ
جه‌ماله‌دین ئه‌لحارس یان ئه‌بو زه‌كه‌ریا به‌ریتانی، خۆكوژێكی به ره‌گه‌زه به‌ریتانیی ناو رێكخراوی داعشه كه پێشتر له گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ بووه، به‌ڵام دوای ئازادبوونی چووه سوریا و له‌وێشه‌وه بۆ عیراق و دواجار له موسڵ خۆی ته‌قانده‌وه.
ئه‌بو زه‌كه‌ریا- ته‌مه‌ن 50 ساڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (رۆناڵد فیده‌ر) بووه و ساڵی 1994 بووه‌ته موسڵمان و ناوی خۆی له رۆناڵده‌وه گۆڕیووه بۆ جه‌ماله‌دین ئه‌لحارس، ساڵی 2002 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مركا له ئه‌فغانستان (ئه‌وكاته‌ی كه چه‌كداری رێكخراوی قاعیده بووه) ده‌ستگیركراوه خراوه‌ته گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ.
دوای دوو ساڵ له ده‌ستگیركردنی و ساڵی 2004 و له سه‌رده‌می حكومه‌تی تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ئازاد كراوه، به پاره‌ی ئه‌و باجه‌ش كه حكومه‌ت له به‌رتیانییه‌كانی وه‌رگرتووه، به بڕی یه‌ك ملیۆن پاوه‌ن قه‌ره‌بوو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك سایتی ده‌یلی مه‌یڵ ئاشكرایكردووه له‌پای ئه‌وه بووه كه گوایه له گرتوخانه مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ كراوه.
ئه‌بو زه‌كه‌ریا دوای ئازادكردنی سكاڵای له مامه‌ڵه‌ی خراپی پاسه‌وانه‌كانی گوانتانامۆ كردبوو كه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و 40 جار له‌یه‌ن ئه‌مریكایی و به‌ریتانییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و كه ماوه‌ی 12 كاتژمێری خایاندووه، به‌ڵام وتبووی كه ئه‌شكه‌نجه‌كه به‌و جۆره نه‌بووه و دوای هه‌فته‌یه‌ك چاك بووه‌ته‌وه، پاشان وتویه‌تی: "وازمان له‌وه هێنا داوای مافی مرۆڤ بكه‌ین و داوامان كرد هیچ نه‌بێت مافی ئاژه‌ڵمان بده‌نێ".
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2001 ئه‌بو زه‌كه‌ریا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی ئایینی چووه‌ته ناوچوی كوتا له پاكستان و له‌وێ بزوتنه‌وی تالبیان به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ به‌ریتانیا ده‌ستگیری كردووه و دواتریش شه‌ڕی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه له زیندانه‌كانی تالیبان رزگار كراوه و دواترش گواستراوه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ.
ئه‌بو زه‌كه‌ریا وێڕای ئه‌وه‌ی چاودێری لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر بووه، ماوه‌یه‌ك وه‌ك دیزاینه‌ری وێبسایت كاری كردووه و دوای 10 ساڵ له ئازادكردنی، ساڵی 2014 توانی له به‌ریتانیا هه‌ڵبێت و بچێته ناو داعش له سوریا، له‌ویش ناوی بوو به (ئه‌بو زه‌كه‌ریا-ی به‌ریتانی).
هه‌ڵاتنه‌كه‌ی ئه‌بو زه‌گه‌ریا دوای ئه‌وه ئاشکرابوو كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی شوكی بیگه‌م و هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵاتن و چوونه‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، له سوریا شوكی ئه‌بو زه‌كه‌ریای دۆزیووه‌ته‌وه و له هه‌مان ساڵدا به كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی راگه‌یاندبوو كه بۆیه چووه‌ته سوریا تا منداڵه‌كانی و كۆرپه‌كه‌ی باوكیان ببین و خۆشی مێرده‌كه‌ی پاشگه‌زبكاته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌وێ پاره و جانتا و پاسپۆرته‌كه‌ی دزراوه و ئیتر كه‌وتووه‌ته داوی داعش و له‌وێ گیری خواردووه.
شوكی ده‌ڵێت: نه‌متوانی ئه‌بو زه‌كه‌ریا قایل بكه‌م بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه پلانم دانا خۆم سوریا به‌جێبهێڵم، چونكه ئه‌وكاته‌ی داوایه‌كیان پێشكه‌شی دادگاكانی داعش كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌و رێكخراوه پێی وتووه: "ژن و منداڵ موڵكی خاكی داعشه"، دواتر شوكی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه له نزیك سنوری توركیا رزگار كراوه .
دەیلی مەیڵ ئاماژەی بەوەداوە کە ئاژانسی ئه‌عماق-ی سه‌ربه رێكخراوی داعش وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌بو زه‌كه‌ریا-ی بڵاوكردووه‌ته‌وه کە سەرلەبەیاننی رۆژی دووشەممە 20ی شوباتی 2017 تۆمارکراوە و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و داعشه به‌ریتانییه به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له گوندی ته‌لكسوم-ی باشوری خۆرئاوای موسڵ خۆی به چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
لە گرتەکەدا ئەو ئۆتۆمبیلە دەردەکەوێت کە ئەبو زەکاریا بەریتانیی تێدایە و بەرەو ئامانجەکەی دەڕوات و دواتر ڤیدیۆکە دەبچڕێت و دوکەڵێک دەردەکەوێت کە ساتی تەقاندنەوەی ئۆتۆتمبیلەکەیە.
ئەبو زەکەریا لە ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکەیدا و وایەری بۆمبڕێژکردنەکە دیارە
شوكی بیگه‌م - هاوسەری ئەبو زەکاریا و هەر پێنج منداڵه‌كه‌ی
AM:02:44:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 11142
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت