له‌به‌ر وێنه‌یه‌ك، ئه‌ڵمانیا دادگایی ئه‌فسه‌رێكی عیراقی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له وێنه‌یه‌كدا به دوو سه‌ری بڕدراوی دوو چه‌كداری داعشه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌فسه‌ره عیراقییه‌كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی شوباتی 2017، براوه‌ته به‌رده‌م دادگای ئاسایشی ئه‌ڵمانیا له به‌رلینی پایته‌خت، ئه‌فسه‌ره‌كه دانی به‌وه‌شدا ناوه كه ئه‌وی له وێنه‌یه‌كدا به دوو سه‌ری بڕدراوی دوو چه‌كداری داعشه‌وه ده‌ركه‌وتووه، خۆیه‌تی و ئه‌و كاره‌شی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌روو خۆی كردووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه وتویه‌تی ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردایه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كوشتنی له‌سه‌ر ده‌بوو، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك نه‌یویستووه خۆنواندن به‌و دوو سه‌ره بڕدراوه‌وه بكات، به‌ڵكو به‌پێی فه‌رمانی سه‌روو خۆی جوڵاوه‌ته‌وه و دوای ئه‌و كاره‌ش له مانگی ئازاری 2015، ریزه‌كانی سوپای عیراقی جێهێشتووه.
ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تباره‌كه ساڵی 2015 وه‌ك په‌نابه‌ر چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و وێنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ دوو سه‌ره‌بڕدراوه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن پۆلسی ئه‌و وڵاته‌وه ئاشكراكراوه كه له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنیندا له كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی داواكاری گشتیی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و وێنانه كه سه‌ری بڕدراوی مرۆڤی تێدا نیشاندراوه، نیشانه‌ی بێ رێزیكردنه به مردوو، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌و ئه‌فسه‌ره عیراقییه له مانگی ئابی 2016ه‌وه ده‌ستگیركراوه و بۆ لێكۆڵینه‌وه خراوه‌ته زیندانه‌وه.
PM:04:25:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1389
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت