نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران


وێستگه‌ نیوز –
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك ته‌واو بن، ده‌ست ده‌كرێت به‌سه‌رفكردنی سه‌دا 80ی‌ پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2016.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بۆ دوو بابه‌تی گرنگ له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق كۆبوونه‌وه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بابه‌تی‌ یه‌كه‌م پاراستنی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی قوربانیانی رژێمی به‌عس له‌ پارێزگای دیوانیه‌ و دووه‌م به‌دواداچوون بۆ پێدانی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بوو.

وتیشی‌: "بڕیادرا لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ‌پێكبهێنرێت بۆ به‌دواچوونی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی خوارووی عیراق كه‌ زۆربه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی ده‌ستی رژێمی فاشی به‌عسن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "به‌ ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك ته‌واو بن، ده‌ست ده‌كرێت به‌سه‌رفكردنی سه‌دا 80ی‌  پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 كه‌ 1.3 ترلیۆن دیناره‌".

مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیگه‌یاند كه‌ "پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015وه‌كو سه‌نه‌دات خزینه‌ سه‌رف ده‌كرێت و ده‌بێت حكومه‌تی عیراقی بڕیاری لێبدات".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "بۆ ساڵی 2017 پاره‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ جووتیاران كه‌ نزیكه‌ی 1.7 ترلیۆن دیناره‌ و نرخی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ ده‌بێته‌ 560 هه‌زار دینار".


PM:06:24:22/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 4226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو