هه‌ولێر..ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرابوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراسكیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سگیركردنی به‌رپرسێكی پێشووی حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ئاشكراكرد.
د. شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مان له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز رایگه‌یاند: ئازاد چه‌مچه‌ماڵی، كه به‌رپرسێكی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانه، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه.
پێشتر د. شوان قه‌ڵادزه‌یی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له فه‌یسبوك هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ناوی ئازاد چه‌مچه‌ماڵی راگه‌یاندبوو و نوسیبووی: "ئازاد جەمچەماڵی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر ئەکریت: لە قەزای دەشتی هەولێر سەردانی خانەوادەی بەریز ئازاد نجم ا‌لدین نصرالدین ناسراو بەئازاد چەمچە ماڵی مان کرد،کە ناوبراو خانەنشینی بزوتنەوەی ئیسلامییە، ماوەیەک بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەوسەدەمێکیش کارگێری مەڵبەندی 3ی هەولیری باسک بووە،بەرلەچەند ڕٶژێک ناگەڕێتەوە ماڵەوەو دیارنامێنێت، دواتر دەرئەکەوێت لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە."
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه نیوز، د. شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاشكرایكرد كه ئازاد چه‌مچه‌ماڵی له 11ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستگیركراوه و هەوڵەکانیش بەمەبەستی ئازاد کردنی بەردەوامە."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئازاد چه‌مچه‌ماڵی نه‌دا و رایگه‌یاند كه له هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به خێرایی یه‌كلایی بكرێته‌وه.
PM:08:07:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3210
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت