ئێران: ده‌بێت ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی "گورزێكی به‌هێز" بكات
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ئاگاداركرده‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی "گورزێكی به‌هێز" بكات.
ئاژانیس ته‌نسیم-ی ئێران بڵاویكرده‌وه: له كۆتایی ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامیدا، جه‌نڕاڵ محه‌مه‌د باكپور، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "پێویسته دوژمن له مه‌زه‌نده‌كردنه‌كانیدا هه‌ڵه نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات ئه‌وا گورزێكی كوشنده به‌ر ده‌موچاوی ده‌كه‌وێت".
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران راشیگه‌یاندووه: "ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه ئاراسته‌ی جیهانی خۆسه‌پێنی ده‌كات ئه‌وه‌یه كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی گێلانه به‌رامبه‌ر ئێلان نه‌كرێت، ئێستا هه‌مووان ده‌توانن ئه‌و هێزه ببینن كه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌مانه."
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران توندكرده‌وه و دوای تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی ئێران، تره‌مپ هۆشداریی دایه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه به‌وكاره "یاری به ئاگر" و ئێستا هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م واشنتۆن كراوه‌یه.
PM:08:40:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1659
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت