دانیمارك..له‌سه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز یه‌كه‌م دادگایی كردن بەڕێوەدەچێت
وێستگه نیوزـ
داواكاری گشتیی دانیمارك رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی شوباتی 2017، دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ یه‌كه‌م دادگاییكردن له‌سه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه.
داواكاری گشتیی دانیمارك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایه‌یاند كه له ساڵی 1971ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره دادگاییكردنێكی له‌وجۆره به‌ڕێوه‌بچێت كه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بووه و تیایدا تۆمه‌تباره‌كه كتێبێكی قورئانی پیرۆزی سوتاندووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داواكاری گشتیی دانیمارك رایگه‌یاندووه سوتاندن و تێكدانی كتێبه پیرۆزه‌كانی وه‌ك ئینجیل و قورئانی پیرۆز، پێشێلكردنی یاسایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بچێته چوارچێوه‌ی سوكایه‌تییه‌كی ئاشكرا به ئایینه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه یان ریكندۆرف، داواكاری گشتیی دانیمارك رایگه‌یاندووه كه دۆسیه‌كه وایكردووه داوای لیستێك له تۆمه‌ته‌كان بكه‌ین تا دادگا بتوانێت بڕیاری خۆی له‌سه‌ر بدات.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2015 تۆمه‌تبارێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له دانیمارك كتێبێكی قورئانی پیرۆزی سوتاندووه و گرته‌كه‌شی به ناوی (نا بۆ ئیسلام) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی مادده‌ی 140 له یاسای سزادانی دانیمارك، سزای ئه‌و جۆره كارانه زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ، به‌ڵام دادگای ئه‌و وڵاته راسپارده‌ی ته‌نها بۆ غه‌رامه‌كردنی تۆمه‌تباره‌كه كردووه.
PM:10:10:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت