رێواز فایه‌ق: له میدیاكانه‌وه بیستوومه بووم به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه نیوز –
رێواز فایه‌ق په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له میدیاكانه‌وه بیستوویه‌تی كه بووه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و تا ئێستا به‌ڕه‌سمی هیچی پێنه‌گه‌یشتووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه مافی خۆیه‌تی ببێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
رێواز فایه‌ق په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ته‌نها له میدیاكانه‌وه بیستوویه‌تی كه ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
رێواز فایه‌ق وتی: " تائێستا به نووسراوی ره‌سمی هیچ شتێكم پێنه‌گه‌یشتووه كه بووبێتم به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی".
وتیشی: "له كۆنگره مافی خۆم بوو ببم به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنووری بادینان كه‌سیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆیه كاك عارف روشدی-یان خسته شوێنه‌كه‌م".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی كاك عارف روشدی بوو به پارتی ده‌بوایه له‌و كاته‌وه دابنرامایه‌ته‌وه و بوومایه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی".
رێواز فایه‌ق ئاشكراشیكرد كه به شه‌خسی داوای نه‌كردووه مافه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت كه‌سێك له شوێنی خاتوو وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ببێت به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌و كه‌سه‌ش ژن بێت چونكه كه پۆستی ژنێك به‌تاڵ بێت ده‌بێت ژنێك بچێته شوێنه‌كه‌ی".
وتیشی: "من یه‌كه‌می یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیم و له‌گه‌ڵ بڵێسه خان كه ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه ته‌نها یه‌ك ده‌نگ جیاوازیمان هه‌بوو".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆوه و به‌وته‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌كیی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی رێككه‌وتوون و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریشدا خاڵه‌كانی تر تاووتوێ ده‌كرێن و له دوای ئه‌وه‌ش ناوه‌ڕۆكی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتی بڵاوده‌كرێته‌وه".
PM:10:39:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4683
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت