پێشمه‌رگه خزمه‌تی شێتیش ده‌كات
وێستگه نیوزـ
(حه‌مه شێت)، ئه‌و مرۆڤه روخۆشه‌ی یه‌كێكه له كاراكته‌ره زۆر جوان و پاك و خۆشه‌ویسته‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌وه‌ی بینبێتی خوازیاری ئه‌وه‌یه خزمه‌تی بكات.
حه‌مه شێت هه‌میشه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه خزمه‌ت ده‌كرێ و پاكوخاوێن راده‌گیرێت كه نزیكن لێیه‌وه، یه‌كێك له‌وانه پێشمه‌رگه‌یه‌كه به‌ناوی (خالید) كه به‌رده‌وام به ته‌نگ پاكوخاوێنی و خزمه‌تی ئه‌م گه‌نجه‌وه‌یه و ئه‌مجاره‌ش به هاوكاریی گه‌نجێكی دیكه له گه‌راجێكی ناو شاری سلێمانی، حه‌مه شێتیان شت و سه‌ر و ریشیان بۆ چاككرد.
له‌كاتی شتنی حه‌مه شێتدا مامۆستا فایه‌ق حه‌مه ساڵح-ی فۆتۆگرافەر ئاماده بووه و له ئه‌كاونتی تایبه‌تی كۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی حه‌مه‌شێتی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ وێستگه نیوز، مۆستا فایه‌ق حه‌مه ساڵح رایگه‌یاند كه سه‌ره‌تا ویستویانە حه‌مه له حه‌مامی سوره‌ت له شاری سلێمانی بشۆن، به‌ڵام خاوه‌نی حه‌مامه‌كه له‌به‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان رێگه‌ی پێنه‌داون، بۆیه "كاك خالید" له شوێنێكی گه‌رانجی سه‌عید ته‌ها كۆیی حه‌مه‌ی شتووه و سه‌ر و ریشی بۆ چاككردووه.
مامۆستا فایه‌ق راشیگه‌یاند كه "به‌درێژایی ئه‌م زستانه ئه‌م دوو پیاوه شه‌و و ڕۆژ سه‌ردانی حەمه ده‌که‌ن و جلوبه‌رگی ده‌گۆڕن و پاکی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م دوو مرۆڤه شایانی ڕێزن ."
وتیشی ئه‌و شوێنه له حه‌مه شێت سه‌ندراوه‌ته‌وه كه پێشتر تیایدا ده‌ژیا، هه‌ربۆیه به هاوكاریی چه‌ند خێرخوازێك شوێنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان بۆ حه‌مه دروستكراوه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی مه‌له‌وی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مه له سه‌گ و پشیله ده‌سترێت، ئه‌وان شه‌وانه سه‌ری لێده‌ده‌ن و دڵنیای ده‌كه‌نه‌وه كه ئاگایان لێیه‌تی و تا ده‌خه‌وێت و پاشان خۆیان ده‌ڕۆن.
PM:10:46:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 14152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت