دوا بڕیاری یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی بڕیاری داوه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه وه‌رنه‌گرێت.
خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانی پانۆرامای كه‌ناڵ ئێن ئاڕ تی وتی: "له ئێستادا باڵ باڵێن له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه".
خالید شوانی وتیشی: "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم هه‌یه نه‌ك پڕۆژه".
ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ناو حزبه‌كه‌یدا پێشنیازی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا نه‌كراوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "یه‌كێتی هیچ پۆستێكی گۆڕان وه‌رناگرێت و بڕیاری داوه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گرێت".
خالید شوانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌داخه‌وه كورد خۆی بۆ قۆناغی دوای رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئاماده نه‌كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی روونی بۆ ئه‌و قۆناغه نییه".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆوه و به‌وته‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌كیی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی رێككه‌وتوون و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریشدا خاڵه‌كانی تر تاووتوێ ده‌كرێن و له دوای ئه‌وه‌ش ناوه‌ڕۆكی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتی بڵاوده‌كرێته‌وه".
PM:11:53:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5342
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت