سێ تهقینهوه لهسهر رێگهی كهركوك بهغدا روویاندا
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی قەزای خاڵس رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە یەک کاتدا لە خاڵێکی پشکنیندا چوار کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشهممه 23ی شوباتی 2017، عەدی خەدران، قایمقامی قەزای خاڵس بە ماڵپهری ئێن ئاڕ تی راگەیاند"سێ ئۆتۆمبێلەکە لە خاڵی پشکنینی عوزێم لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا تەقیونەتەوە و زیانی بە خاڵە پشکنینەکە گەیاندووە".
بە پێی زانیارییەکانی قایمقامی قەزای خاڵس بەرکەوتووانی تەقینەوەکە لە هێزە ئەمنییەکان بوون و کارمەندی خاڵە پشکنینەکە بوون.
قەزای خاڵس سەربە پارێزگای دیالەیە و دەکەوێتە 55 کیلۆمەتری شاری بەغداوە، 350 هەزار کەسی تێدا دەژی.
تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە هێزە عیراقییەکان لە بەری رۆژئاوای موسڵەوە پێشڕەوی دەکەن بۆ فرۆکەخانەی موسڵ.
AM:10:07:23/02/2017
ئهم بابهته 759
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت