په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له باره‌ی پاره‌ی هاندانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌كات كه ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی (نفوس)ی ئه‌و مامۆستایانه‌یان بۆ ره‌وانه‌بكه‌ن كه پاره‌ی هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه بۆ پێدانی پاره‌كانیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "تكایه به‌زووترین كات ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی (نفوس)ی ئه‌و مامۆستایانه‌مان بۆ ره‌وانه‌بكه‌ن به دوو كۆپی (نسخه) به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پاره‌ی هاتوچۆی مامۆستایان (GIZ) له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفوس) ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه مه‌شمول نین و ته‌خویل كراون بۆ وه‌رگرتنی پاره".
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه: دواكات بۆ هێنانی ناسنامه‌كان رۆژی دووشه‌ممه 27ی شوباتی 2017 یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ھه‌ولێر / ده‌شتی ھه‌ولێر /خه‌بات/ مه‌خمور/ كۆیه/ شه‌قڵاوه/ سۆران/رواندز /چۆمان/ مێرگه‌سۆر سه‌ربه په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنێ 22ی شوباتی 2017، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ 23ی شوبات لیستی مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی هاندان ببه‌نه په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
PM:01:34:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت