په‌رله‌مانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆبونه‌وه‌دایه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات و لێپرسینه‌وه‌ش له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی گۆڕانكاری له یاسای حزبه سیاسییه‌كاندا ده‌كات.
هاوكات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره هه‌زار و 631 ی ساڵی 1980 ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌كات.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی تایبه‌ت به به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه كه ماوه‌یه‌كه عیراق و كوێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره كێشه‌یان هه‌یه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه بڕیاره سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و چه‌ند پرسیارێكیش ئاڕاسته‌ی وه‌زیری نه‌وت بكرێت.
PM:01:53:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 817
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت