رێژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه بۆ مانگی ئازار دیاری كرا
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له مانگی ئازاردا به پێی كوالێتی و مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه به پێی پێویستی و خواستی هاوڵاتیان هاورده ده‌كرێت، به ره‌چاو گرتنی به‌روبومی ناوخۆ هاورده‌كردنی به‌روبومی ده‌ره‌كی رێكده‌خرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 23ی شوباتی2017، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رێكخستنی سه‌وزه و میوه كۆبوه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌رهه‌مه هاورده كراوه‌كان كرا‌و بڕیاردا بۆ پاڵپشتی له جوتیاران بایه‌خی زیاتر بۆ به‌روبومی ناوخۆی بدرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشنیاز كرا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م جوتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌كاندا بڕه‌خسێنرێت بۆ زیادكردنی خانووه پلاستیكییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆی له سه‌وزه‌و میوه به‌جۆرێك كه پێداویستیه‌كانی ناوخۆ پڕبكاته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ری بایه‌خی زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی قارچكی خۆماڵی بدرێت و پاڵپشتی زیاتر پێشكه‌ش به خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی ئه‌م بواره بدرێت، رێگریش له فرۆشتنی ئه‌و قارچكه هه‌ڵڕژاوانه بكرێت كه له بازاڕدا به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه (عموله) كرا كه له عه‌لوه‌ی سلێمانی له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت و دووباره له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیاران و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی رێكبخرێته‌وه.
PM:02:31:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت