ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كۆچی دوایی كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.


به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2017، جه‌مال حوسێن نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ژینی شاری هه‌ولێر.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی جه‌ڵته‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.


PM:04:16:23/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 1049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت