به‌شه خۆراكی بڕدراوی مووچه زۆره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به هۆی زۆریی مووچه‌یانه‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان بڕدرابوو، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
دارا دزه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر مانگانه‌ی هاوڵاتیان رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عیراق 17مانگ به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان قه‌رزداره و تا ئێستا هیچ باسێكیش نییه قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان بكاته‌وه به پاره، جگه له‌وه‌ش شیری منداڵانی هه‌ر نه‌ناردووه، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێم، به‌ڵكو له عیراقیش وایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری پارتی وتیشی: "ته‌نیا له راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كرێت كه هاوڵاتیان به پاره قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و هیچ شتێكی فه‌رمی به ئێمه نه‌گه‌ییشتووه".
راشیگه‌یاند: "پێشتر به بڕیارێك ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مووچه‌كه‌یان له ملیۆنێك و500 هه‌زار دینار زیاتر بوو، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان بڕدرا، به‌ڵام له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه مووچه‌ی هه‌مووان كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه داوامان له وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه به‌شه‌خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌یش بگه‌ڕێندرێته‌وه".
ده‌شڵێت: "له ساڵی رابردوودا فۆڕمی خۆراكمان بۆ نه‌هاتووه، بۆیه بڕیاره به‌م زووانه فۆڕمی خۆراكی 2017 و 2018ـمان به ده‌ست بگات و، ئه‌وكاتیش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین".
PM:04:40:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5067
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت