چنار سه‌عد عه‌بدوڵا: توركیا نابێته رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت باڵانس رابگرن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتان و دراوسێیه‌كانی دیكه باشتر بكه‌ن، ده‌شڵێت: "توركیا ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده ده‌كات، بۆیه توركیا رازیبوونی خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشان ده‌دات".
هاوكات چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی دیراسات و توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌نادۆڵ و وتی: "هه‌موو سه‌ردانێكی بارزانی به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی هه‌رێمی، كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی خۆی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ پته‌وكردن و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ش، هه‌روه‌ها باس له هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا له مه‌سه‌له‌ی پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش، هاوكات ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان به گشتی زۆر به جیددی و راشكاوانه باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین، پێشوازیكردنی توركیا به‌و شێوه‌یه له‌م كاته‌دا رازیبوونی خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشان ده‌دات".
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێستا توركیا ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كات له‌گه‌ڵ عیراق باس له مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆبوون و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه ئه‌و پێشوازیكردنه به‌و مانایه دێت كه توركیا له ئاینده‌دا نابێته هۆكارێك بۆ دروستكردنی كێشه له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان".
چنار سه‌عد عه‌بدوڵا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا سووده‌كه‌ی بۆ عیراقیش ده‌بێت و، ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان ببێته ئه‌و پرده‌ی كه په‌یوه‌ندیی ئه‌و دوو وڵاته‌ش باشتر ببێت له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیشیكرده‌وه "توركیا دراوسێ و وڵاتێكی گرینگه بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌م له رووی ئابووری و هه‌م له رووی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم و سوودوه‌رگرتنی هه‌رێم له كۆمپانیا و عه‌قڵی ئابووریی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها له رووی سیاسییشه‌وه گرینگه، چونكه هه‌رێم به كۆمه‌ڵێك وڵات ده‌ور دراوه كه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ دراوسێكان باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر ئه‌وانیش ھه‌بێت، چونكه ئه‌و وڵاتانه كوردیشیان تێدایه، كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان باش بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندیی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ش باش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ده‌بێت باڵانس رابگرین و په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ وڵاتان و دراوسێیه‌كانی دیكه‌ش باشتر بكه‌ین و، ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، چونكه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه‌شه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سه‌رۆك كۆمار پێشوازی لە بارزانی دەکات و وتیشی "سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بایه‌خێكی زۆری بۆ هه‌ردوولا هەیە".
لەبارەی ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئیبراهیم كاڵن ئاماژەی بەوەکرد، پرسی زۆر ھەیە قسەیان لەسەر بکرێت، لە رووەکانی ئابووری، ئاسایشی سنوورەکان و ھاوکاری مرۆیی و کولتووری.
PM:05:05:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1791
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت