تره‌مپ گوانتانامۆ داناخات
وێستگه نیوزـ
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ختیكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی كاتی هه‌لبژاردن و نایه‌وێت گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ دابخات
سباستیان گۆركا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ئاشكرایكرد كه دۆناڵد تره‌مپ به رونی رای خۆی له‌سه‌ر پرسی گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ راگه‌یاندووه و پێی وایه كه ئه‌و گرتوخانه‌یه ئامرازێكی گرنگه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگری.
گۆركا وتویه‌تی: دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ده‌نگده‌رانی داوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ داناخات و پارێزگاریی لێ ده‌كات، ئاشكراشیكرد كه ده‌ستكه‌وتی زۆر له‌و زانیارییانه به‌ده‌ستهاتووه كه له ده‌ستگیركراوه‌كان وه‌رگیراوه.
گرتوخانه‌ی گوانتانامۆی "به‌دناو" ساڵی 2002 له سه‌رده‌می حوكمڕانیی جۆرج بوش-ی كوڕی بنیادنراو و ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا زیندانی كرا كه له كاری تیرۆرستییه‌وه تێوه‌گلاون، به‌پێی سایتی روسیاتوده‌ی، ئه‌و كه‌سانه به‌بێ دادگایی ده‌خرێنه ئه‌و گرتوخانه‌یه و له بۆشاییه‌كی یاساییدا ده‌ژین.
له 22ی كانونی دووه‌م باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی مه‌رسومێكی ده‌ركرد بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ دابخرێت، به‌ڵام له كۆنگرێسه‌وه دژایه‌تییه‌كی زۆری ئه‌و بڕیاره‌ی كرا.
PM:05:50:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت