به‌ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی رزگاركردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له‌ده‌ستی داعش
وێستگه نیوزـ
یوا روكن نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا‌و پۆلیسی فیدراڵییه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ به‌ته‌واوی له داعش پاكرایه‌وه و ئێستا فڕۆكه‌خانه‌كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانیاندایه‌و كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشه‌وه توانراوه له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆرستانی داعش بته‌قێنرێته‌وه".
لای خۆشیه‌وه سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عیراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه ستراتیژییه‌كانی موسڵ كه تا ئێستا له ژێر ده‌ستی داعش ماون.
ئه‌وه‌شی باسكرد: له گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌ی ئێستا له موسڵ له ده‌ستی داعش ماون ئه‌م شوێنانه‌ن، سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی، گه‌ڕه‌كی وادی حه‌جه‌ر، گه‌ڕه‌كی 17ی ته‌مموز، موسڵ جدیده و یه‌رموك، كه زۆر گرنگن به لای داعشه‌وه.
له 19ی ئه‌م مانگه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای موسڵی رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌شدا وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و ژماره‌یه‌ك گوند كۆنتڕۆڵكرانه‌وه.
PM:05:58:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت