به‌وێنە.. چەند رۆژنامەنوسێک خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڵتوونییان پێبەخشرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ 23ی شوباتی ساڵی 2017،  ژمارەیەک کەسایەتی و رۆشنبیر و چالاکوان و رۆژنامەنوس لە سنوری پارێزگای سلێمانی خەڵات کران کە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پێشکەشکارێک و دوو پەیامنێر و وێنەگرێکی ئێن ئاڕتی تێدا بوو.

خەڵاتی رێزلێنانەکە لەلایەن رێکخراوی هیوایەک بۆ ئاشتی لە کوردستان لە هۆڵی راپەڕینی زانکۆی سلێمانی ساز کرا، تێیدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک تاکە کەناڵی ئەهلی و سەربەخۆ و بێ لایەن و بە هۆی‌ وورژاندنی‌ چەند بابەتێکی‌ پەیوەست بە مافی‌ مرۆڤ  کە ڕێکخراوەکەی‌ بە دواداچونیان بۆ کردبوو.

هاوکات پێشکەشکار مەریوان حەسەن و پەیامنێران بژار دەباغ و ژاڵە محەمەد و وێنەگر ئاڤار حەمید خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
ڕێکخراوی‌ هیوایەک بۆ ئاشتی‌ ڕێکخراوێکی‌  کۆمەڵی‌ مەدەنییە و  بە هاوکاریی‌ ناوەندی‌ ڕۆشنبیری‌ ئەڵمانی‌ لە بواری‌ خزمەتگوزارییە گشتییەکان و  مافی‌ مرۆڤدا لە هەرێمی‌ کوردستان کار دەکەن. 


PM:08:18:23/02/2017














ئه‌م بابه‌ته 6259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو