هونه‌رمه‌ندێكى میللى به نه‌خۆشى گیانى له‌ده‌ستدا
وێستگە نیوز -
هونه‌رمه‌ند میللى شارى دهۆك عه‌لى فه‌تاح دواى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى له ته‌مه‌نى ٦٠ ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا.
رائید عه‌لى فه‌تاح كوڕى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووه عه‌لى فه‌تاح وتى ئێواره ى ئه‌مڕۆ به‌روارى ٢٣ى شوبات كاتژمێر ٥ى ئێواره‌ى دواى ساڵێك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى باوكم كۆچى دوایكرد.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى كوڕى هونه‌مه‌ند عه‌لى فه‌تاح وتى باوكم ماوه‌ى ساڵێكه نه‌خۆشه و له ژێر چاودێرى پزیشكدایه، به‌ڵام دواتر پزیشكه‌كان بێ هیوا بوونى خۆیان ڕاگه‌یاند له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وه كۆچى دوایكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كان هونه‌رمه‌ند عه‌لى فه‌تاح نه‌خۆشى شه‌كره‌و و دڵى هه‌بووه پێشتریش تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ بووه
هونه‌رمه‌ند عه‌لى فه‌تاح له دایكبووى ساڵى ١٩٥٧ى شارى دهۆكه، له ژیانى هونه‌ریدا خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌ریى میللى بووه، خاوه‌نى هه‌وادارێكى زۆره له ناوچه‌ى بادینان.
PM:08:37:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 12198
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت