پۆلیسی ته‌قته‌ق سێ دزی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوزـ
مه‌فه‌ره‌زه‌كانی پۆلیسی ته‌قته‌ق به هاوكاریی هێزه‌كانی ئاسایش، سێ كه‌سیان به گومانی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ڕائید ئەرسەلان بایز بەڕێوبەری پۆلیسی تەقتەق رایگەیاند:ـ شه‌وی 23/24ی شوباتی 2017، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە سێ کەسیان بەگومانی دزیکردن دەسگیرکردووه و له چالاكییه‌كه‌شیاندا بنکەی ئاسایشی قەرەناو هاوكاریی كردوون.
ڕائید ئەرسەلان وتیشی :ـ لەلێکۆڵینەوە سەرەتایەکاندا دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان بەچەند كارێكی دزیی جۆراوجۆردا داناوە کە بریتی بوونە لەدزینی پارەی مزگەوت و پەلەوەر و پێداویستی کارەبایی.
بەڕێوبەری پۆلیسی ته‌قته‌ق ڕوونیشیكرده‌وه كه بەئامادەبوونی دادوەری لێکۆڵینەوە هەرهەمان کات "کەشف دەلالە" بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه و بە مادەی 443 راگیراون.
هەرسێ تۆمەتباره‌كه تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە و دانیشتوی کۆمەڵگای خاڵخاڵانن و بەمەبەستی دزیکردن هاتوونەتە ناحیەی تەقتەق.
PM:08:41:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1803
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت